ڕابێرت مۆگابی سەرۆک کۆماری پێشووی زیمبابوی کۆچیی دواییکرد

ڕابێرت مۆگابی سەرۆک کۆماری پێشووی زیمبابوی لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا کۆچی دواییکرد، مۆگابی بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ سەرۆک کۆماری وڵاتی زیمبابوی بوو.


ئەمڕۆ ئمرسۆن منانگاگوا، سەرۆک کۆماری زیمبابوی لەسەر لاپەرەی تویبتەرەکی کۆچی دوایی رابێرت مۆگابیی پشتڕاست کردەوە و نووسیویەتی: "باوک و دامەزرێنەری زیمبابوی کۆچی دوایی کرد".

ڕابێرت مۆگابی، کە لە چەند ساڵی ڕابرد و دوای دەست لەکار کشانەوەی لە دەسەڵاتی وڵاتەکەی، بە مەبەستی دەرمانی نەخۆشی سەردانی چەندین وڵاتی دەرەکی کردووە، ئەمڕۆ لە وڵاتی سینگاپوڕ گیانی لەدەستدا.

مۆگابی لە ساڵی ١٩٨٧ـەوە تا ساڵی ٢٠١٧ بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی بوو، دوایین جار لە ساڵی ٢٠١٥ وەک سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی هەڵبژێردرا، بەڵام ساڵی ٢٠١٧ دوای خۆپێشاندانێکی گەورەی خەڵک و کودەتای سوپای وڵاتەکەی، ناچارکرا دەست لەکار بکشێتەوە و دوای ئەوە لەلایەن سوپای وڵاتەکەیەوە دەستگیرکرا و لە ماڵێک زیندانی کرا.

د.ع