ڕادەستکردنەوەی تاشدەمیر لە برۆکسل شەرمەزارکرا

دەوڵەتی نەرویج گولیزار تاشدەمیر، چالاکوانی سیاسیی کوردی ڕادەستی دەوڵەتی تورک کردەوە، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ئەو کردەوەیەی دەوڵەتی نەرویج شەرمەزارکرا.


پاش سنوورداشکردنەوەی تاشدەمیر بۆ تورکیا، لە زۆربەی شارەکانی ئەوروپا خۆپیشاندان و چالاکیی ئەنجامدەدرێت، لەو چوارچێوەیەدا  ئێوارەی دوێنێ لە بەردەم باڵیۆزخانەی نەرویج لە برۆکسل خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا.

لە چالاکییەکەدا دروشمی "ئەردۆغانی تیرۆریست" و "نەرویج هاوکاری ئەردۆغانە" وترایەوە.

لەکاتی ئەنجامدانی چالاکییەکەدا، چالاکوانان دۆسییەیەکیان لەبارەی دۆخی تاشدەمیردا ڕادەستی باڵیۆزخانەی نەرویج لە برۆکسل کرد.

گولیزار تاشدەمیر، چالاکوانی سیاسیی کورد لە ساڵی ٢٠١٥دا وەک پەنابەری سیاسی ڕوی کردبووە وڵاتی نەرویج، دەوڵەتی نەرویج مافی پەنابەرێتی پێنەدابوو، هەربۆیە چووبووە ئەڵمانیا، دەوڵەتی ئەڵمانیاش بە بەهانەی یاسای دوبلین ناوبراوی ناردبووەوە نەرویج، سەرئەنجام چەند ڕۆژێک پێش ئێستا تاشدەمیر لەسەر داواکاریی دەوڵەتی تورک ڕادەست کرایەوە، ئەوەەش توڕەەیی هاوڵاتیانی کوردی لێکەوتەوە.


ک.ک