ڕاوێژکاری ئەڵمانیا كەرەنتینەكرا

ئەنگیلا مێركل، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا، لەبەر ئەوەی نزیک بووەتەوە لە پزیشکێک، کە توشبووی کۆرۆنا بووە کەرەنتینەکرا.


ئێوارەی ئەمڕۆ، وتەبێژێك بەناوی حكومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: ئەنگیلا مێركل، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا كەرەنتینەكرا، لەبەر ئەوەی نزیک بووەتەوە لە پزیشکێک کە توشبووی کۆرۆنا بووە.

لەئێستادا مێركل لە ماڵەكەی خۆیدا كەرەنتینەكراوە و چاودێریی باری تەندروستی دەکرێت.

شایەنی باسە ئەڵمانیا لەسەر ئاستی جیهان، پێنجەمین وڵاتە، كە زۆرترین ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوە، تا ئێستا ٢٤ هەزارو ٨٠٦ كەس لەو وڵاتە توشی ڤایرۆسەكە بوون و لەو ژمارەیەش ٩٣ كەس گیانیانلەدەستداوە.

د.ع