ڕوسیا: ئۆپەراسیۆنی ئیدلب دەبێتە خراپترین سیناریۆ

ئەردۆغان هەڕەشەی ئەوەدەکات کە دژی هێزەکانی ڕژێم لە ئیدلب دەست بە جموجۆڵ دەکات، وتەبێژی کۆشکی کرملینیش، دەڵێت: ئەگەری جموجۆڵ دژی ئیدلب دەبێتە خراپترین سیناریۆ.


ئەردۆغان، سەرۆکی دەوڵەتی تورک، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا، جارێکی دیکە هەڕەشەی کرد کە دژی هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە ئیدلب دەست بە جموجۆڵ دەکەن و وتیشی: بۆ ئەو بابەتە ئامادەکارییان کردووە.

دمیتری پسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرملین، لە وەڵامی ئەردۆغان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند: باسی ئەگەری ئۆپەراسیۆن دژی حکومەت و سوپای سوریا دەبێتە خراپترین سیناریۆ.

ک.س