ڕوسیا: دانوستاندنی نێوان کورد و دیمەشق گرنگە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا جەختی لەوە کردەوە، کە کورد بەشێک لە کۆمەڵگای سوریایە، کە دابەش ناکرێت و دانوستاندنی نێوان کورد و دیمەشقی بە خاوەن گرنگیەکی تایبەت وەسف کرد. 


ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کە لە کاتێکدا ئەمریکا بە نیازە هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە، مۆسکۆ دانوستاندنی نێوان کورد و دیمەشق بە خاوەن گرنگیەکی زۆر دەبینێت. 

زاخارۆڤا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی هەفتانەی خۆیدا وتی: "لە کۆتایی مانگی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە هێزەکانیان لە سوریا دەکشێننەوە، لەسەر ئەوە دروستکردنی دانوستان لە نێوان کورد و دیمەشق زۆر گرنگە". 

زاخارۆڤا ئەوەشی وت "ئێمە چەندین جار وتوومانە کە کورد بەشێکی کۆمەڵگای سوریایە و لێی دانابڕێت". 

 

ک.ک