ڕوسیا: نیازمان نییە دەستوەردانی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا بکەین

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ڕوسیا بە نیاز نییە دەستێوەردانی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا بکات.


سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە وڵاتەکەی ئاماژەی بە تەشەنە سەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کرد و هەڵویستی وڵاتەکەی لەسەر ئەو بابەتە ئاشکرا کرد.

لاڤرۆف ڕایگەیاند: نیازمان نییە بچینە ناو پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکاوە، ئەگەر ئەم دەستێوەردانە بە واتای کردەوەی فیزیکی بێت.

لاڤرۆف ڕاشیگەیاند: ئێمە داوا لە ئەمریکا و ئێران دەکەین کە دان بە خۆیاندا بگرن و کێشەکانی نێوانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن، زۆر کەس هەوڵیانداوە و هەوڵیش دەدەن کە ئاسانکاری بۆ دەستپێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بکەن.

س.ح