ڕوسیا هۆشدارییەکی دایە تورکیا

کۆشکی کرملین هۆشدارییەکی دایە تورکیا و ڕایگەیاند: ئەنقەرە بەرپرسیاری هێرشەکانە بۆ سەر خەڵکی سڤیل و پێگەکانی ڕوسیا لە پارێزگای ئیدلب.


ئەمڕۆ دیمیتری پسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملین لە وەڵامی پێشنیاری ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ پێکهێنانی ئاگربەست لە ئیدلب، هۆشداریی داوەتە تورکیا.

دیمیتری پسکۆڤ ڕایگەیاندووە، کە تورکیا بەرپرسیاری هێرشی گروپە چەکدارەکانە لە ئیدلب بۆسەر خەڵکی سڤیل و پێگەکانی ڕوسیا لەو پارێزگایە.

ئەردوغان دوێنێ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا کردبوو داوایکردبوو، لە ئیدلب ئاگربەست ڕابگەیندرێت تا سڤیلەکان نەکوژرێن، بەڵام ڕوسیا، تورکیا بە بەرپرسی کوژرانی سڤیلەکان دەزانێت.

س.ح