وتەبێژی کۆشکی کرملن ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا لە مانۆڕە سەربازییەکەی ئەمڕۆیدا مووشەکێکی بالیستیکیی هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمیی بەسەرکەوتوویی تاقیکردەوە.
دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرملن) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕایگەیاندووە: لە مانۆڕە سەربازییەکەی ئەمڕۆی سوپای ڕووسیا، کە بەسەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی ڤلادیمێر پووتین ئەنجامدەدرێت، مووشەکێکی بالیستیکی هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمیی بە سەرکەوتوویی تاقیکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، کە سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی بە ئەنجامدانی ئەو مانۆڕە سەربازییانە کردووە بە مووشەکی بالیستیکیی هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمیی، وتووشیەتی: پووتین لەگەڵ ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ-ی سەرۆکی بیلاڕووس چاودێریی مانۆڕەکە دەکەن، کە بۆ هەردوو وڵات گرنگە.
ب.ل