کۆشکی کریملین هەڵویستی خۆی لەبارەی بڕیاری قەدەغەکردنی بازرگانی زێڕ لەگەڵ وڵاتەکەی هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت بازاڕی نوێ هەیە بۆ کەرەستە گرانبەهاکان.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملین لەبارەی هەڕەشەکانی وڵاتانی گروپی ٧ بۆ قەدەغەکردنی مامەڵەی زێڕی رووسی، رایگەیاند، ئەگەر بازاڕێک سەرنجڕاکێشیی خۆی لەدەست بدات، بازاڕی دیکە هەیە.
وتەبێژی کۆشکە ڕووسیەکە وتیشی: بازاڕی کانزا بەنرخەکان جیهانییە، زۆر گەورەیە و زەبەلاحە و زۆر هەمەچەشنە. وەک هەموو کاڵاکانی دیکە، ئەگەر بازاڕێک بەهۆی بڕیارە نایاساییەکانەوە سەرنجڕاکێشیی خۆی لەدەست بدات، دەتوانرێت ئاڕاستەی بکرێتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە خواست لەسەر کاڵاکە هەیە و گونجاوە”.
پێشتر یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندبوو کە لێکۆڵینەوە دەکات لە ئەگەری سەپاندنی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی زێڕ لە ڕووسیا، پێش ئەوەش حکومەتی بەریتانیا ڕاپۆرتی دابوو کە لە چوارچیوەی سزاکانی سەر ڕووسیا لەگەڵ ئەمریکا و کەنەدا و ژاپۆن هاوردەی زێڕی ڕووسی قەدەغە دەکات.
ها-غ