ڕووسیا ٣٢ منداڵی داعشەکانی وەرگرتەوە

ڕووسیا ٣٢ منداڵی لە زیندانەکانی عێراق وەرگرتەوە، کە دایکیان تۆمەتبارن بە ئەندامێتیی داعش.


وەزارەتی تەندروستی ڕووسیا ڕایگەیاند، ٣٢ منداڵی چەتەکانی داعشیان لە زیندانەکانی عێراق وەرگرتووەتەوە و بردوویاننتەوە بۆ رووسیا، کە دایکانی ئەو منداڵانە بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش دەستگیرکراون و دۆسیەکانیان لە دادگاکاندان.

ئەو منداڵانەی بۆ ڕووسیا براون، بۆ کۆنتڕۆلی تەندروستی لە نەخۆشخانەکان لەژێر چاودێریدان.

لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا ١٢٢ منداڵی چەتەکانی داعش بۆ رووسیا براون، تەمەنیان لەنێوان ١ بۆ ١٢ ساڵدایە.

ش.ف