ڕوونکردنەوەیەک لە ڕۆژنیوزەوە

ماوەیەکە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە چەند پەیج و ئەکاونتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بە ناو و لۆگۆی ڕۆژنیوزەوە دانراوە، جێگای نیگەرانییە، کە زۆر نابەرپرسیارانە و دوور لە پێوانە ئەخلاقییەکان هێرشە دەکەنە سەر کەسایەتییەکان، لایەنە سیاسیی و حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.


لێرەوە ڕایدەگەیەنین، کە ڕۆژنیوز جگە لە تەنها پەیجێکی فەیسبووک، کە لە خوارەوە دانراوە، بەرپرس نییە لەهیچ پەیجێکی دیکە و ئەو شێوازە کارکردنەوە بەتوندی ڕەتدەکاتەوە، بەڵکو بەپێی یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە ڕاگەیاندن، بە دروشمی "خستنەڕووی ڕاستییەکان ئەرکی ئێمەیە"، درێژە بە کاری خۆی دەدات.

 

تەنها پەیجی فەرمی ڕۆژنیوز

دەستەی بەڕێوەبەریی ئاژانسی ڕۆژنیوز