ڕۆژنامەنووسێکی دیکە دەستگیرکرا

لەسەر سکاڵای سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، ڕۆژنامەنووس شوان عادل دەستگیرکرا.


بەپێی هەواڵێکی سایتی ئێن ئاڕ تی، شوان عادل وەک بەڕێوەبەری کەناڵەکە بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە.

بەپێی وتەی پاریزەری کەناڵەکە، دادوەر بڕیاری داوە بۆ ماوەی دوو هەفتە شوان عادل دەستبەسەربێت لە زینداندا.

دەربارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکە، کەناڵەکە ڕایگەیاندووە، لە ڕاپۆرتێکدا باسیان لەوە کردووە، "چەند توێژینەوەیەک لەلایەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانییەوە لە گۆڤارێکی ساختەدا بڵاوکراوەتەوە، ئەوەش بە مەبەستی بەرزکردنەوەی پلە زانستییەکەی".

ئەوە لەکاتێکدایە، لە ١٢ی مانگی ٧ـەوە، زوبێر برادۆستی پەیامنێری ئاژانسەکەمان "ڕۆژنیوز"، لە دەڤەری برادۆست لەلایەن هێزێکی چەکداری پارتییەوە دەستیگیرکراوە و نزیک دەبێتەوە لە پێنج مانگ ئازاد نەکراوە.

س.ح