زاک کۆپلین، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکیی زانیاریی نوێ لەبارەی سامانی بنەماڵەی بارزانیی دەخاتەڕوو و ئاشکراشی کرد، کە مەسرور بارزانی موڵکێکی لە ئەمریکا بە ڕووبەری ١٢ هەزار دۆلار کڕیوە، کە بەهاکەی زیاتر لە ١٨.٣ ملیۆن دۆلارە و بەناوی برایەکییەوە تۆماریکردووە.
زاک کۆپلین، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکیی کە پێشتر چەند بابەتێکی لەبارەی سامانی بنەماڵەی بارزانیی لە دەرەوەی وڵات و بەتایبەت لە ئەمریکا و دوبەی بڵاوکردەوە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی یەنی یەشام، زانیاریی نوێ لەبارەی سامانی بنەماڵەی بارزانییەوە ئاشکرادەکات.
بەگوێرەی ئەو ڕۆژنامەنووسە بەشێک لە سامانی بنەماڵەی بارزانیی بەمشێوەیەیە؛
* لە دوبەی بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار موڵکیان هەیە.
* پرۆژەی شاری زەیتوون بە بەهای ١.٢٧ ملیار دۆلار.
* پاڵاوگەی لاناز بە بەهای ٣٠٠ ملیۆن دۆلار.
* بە بەهای زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
* هەردوو کۆمپانیای کار و ستێر
زاک کۆمپلین ئەوەشی ئاشکراکرد، کە مەسرور بارزانی موڵکێکی لە ئەمریکا بە ڕووبەری ١٢ هەزار دۆلار کڕیوە، کە بەهاکەی زیاتر لە ١٨.٣ ملیۆن دۆلارە و چەندین موڵکی دیکەشی بەناوی موکسی بارزانی برایەوە تۆمارکردووە.
ئەو ڕۆژنامەنووسە دەشڵێت: ئەستەمە بەدروستیی بزانرێت سەروەتی بنەماڵەی بارزانیی چەندە، بەڵام بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاودەکرێنەوە، دەتوانین بەئاسانیی بڵێین کە بەهای سامانەکەیان ملیاران دۆلارە.
ئاماژە بەوەش دەکات کە تاوەکو ئێستا بنەماڵەی بارزانی و پارێزەرەکانیان هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە لەسەر ئەو هەواڵانەی لەبارەی سامانەکانیانەوە بڵاویکردووەتەوە و وتی: هەر شتێک کە بڵاومکردووەتەوە بە بەڵگە پشتڕاستکراوەتەوە.
ب.ل