ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئامانجی ئەردۆغان لە هەڕەشەکانی دژی قەندیل ئاشکرادەکات

ڕۆژنامەیەکی بەریتانیی ڕایگەیاندووە، ئەردۆغان بە پڕوپاگەندەکردن بۆ هێرشکردنە سەر قەندیل، دەیەوێت دەنگی نەتەوەپەرەستەکانی تورک بۆ خۆی ڕابکێشێت.


ئەمڕۆ، ڕۆژنامەی فاینەنشڵ تایمس-ی بەریتانی ڕاپۆرتێکی لەبارەی هەڕەشەکانی دوێنێ-ی ئەردۆغانی سەرۆکی ئاکەپە بۆ هێرشکردنە سەر قەندیل بڵاوکردووەتەوە.

ئەو پسپۆڕانەی کە لێدوان بۆ ڕۆژنامەکە داوە، پێیان وایە، کە هەلومەرجی ئێستای تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر قەندیل لەبار نییە.

ئاماژە بەوەش دەکەن: هەرچەندە ئەردۆغان بڵێت کە هاوشێوەی عەفرین هێرشدەکەنە سەر قەندیلیش، بەڵام تا ئێستا ژمارەی هێزە زەمینییەکانی بەشی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن ناکات دژی قەندیل.

لەبارەی ئامانجی ئەردۆغانیشەوە لەو هەڕەشانە، ئەو پسپۆڕانە دەڵێن، کە ئامانجی ئەردۆغان لە هەڕەشەکانی بۆ هێرشکردنە سەر قەندیل، بۆ بەدەستهێنانی دەنگی نەتەوەپەرستەکانی تورکە.

ب.ل