ڕێپێوانی دۆسەڵدۆرف له‌دژی داگیركاریی و هێرشه كیمیاییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ستیپێكرد، له ڕێپێوانه‌كه‌دا بێوه‌ستان دروشمه‌كانی “بژی سه‌رۆك ئاپۆ”، “بژی به‌رخودانی گه‌ریلا” ده‌وترێنه‌وه.
به‌پێشه‌نگایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له ئه‌وروپا (ته‌ژه‌كه-ئه) و كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیكی كوردستان له ئه‌وروپا (كه‌جه‌ده‌كه-ئه)، به دروشمی “لەدژی ده‌وڵه‌تی تورك و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌وڵه‌تی تورك، پارێزگاری له كوردستان بكه” ده‌ست به ڕێپێوانی دۆسەڵدۆرف كرا لە ئەڵمانیا.
كوردستانیان سه‌رله‌به‌یانی له كریشپلاتز كۆبوونه‌وه، به دروشمه‌كانی “بژیی سه‌رۆك ئاپۆ”، “بژی به‌رخودانی گه‌ریلا”، “بژی په‌كه‌كه”، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خیانه‌ت” به‌ره‌و گۆڕه‌پانی كۆبوونه‌وه‌ی دۆسەڵدۆرف-ئادۆڵف-پلاتز ڕێپێوانیان كرد. تاكاتی ده‌ستپێكردنی ڕێپێوانه‌كە، ژنان و گه‌نجان سڵاویان له به‌رخودانی گه‌ریلا كرد و گۆڤه‌ندیان گێڕا.
جه‌ماوه‌ری هه‌زاران كه‌سیی، به سرودی ‘ئه‌ی ره‌قیب‘ ده‌ستیان به ڕێپێوان كرد، پێشبینیی ده‌كرێت ڕێپێوان له ره‌ینپارك ببێته گردبوونه‌وه.
نوێنه‌رانی پارته سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له چوار پارچه‌ی كوردستان و له وڵاتانی جیاجیای جیهان، ژینگه‌پارێزان، نوێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌كانی ژنان له‌سه‌ر ناوی ئێزدی، تامیل و زاپاتیسته‌كانیش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتاریان ده‌بێت.
ش.ف