ژاپۆن-یەکانیش بۆ ڕۆژئاوا هاتنە سەر شەقام

بەشێک لە خەڵکی ژاپۆن و هاوڵاتیانی کورد، لە پایتەختی ئەو وڵاتە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و دەربڕینی پشتیوانی خۆیان لە بەرخۆدانی شکۆمەند، هاتنە سەر شەقام.


ئەمڕۆ ژمارەیەک لە خەڵکی وڵاتی ژاپۆن و هاوڵاتیانی کوردی نیشتەجێی ئەو وڵاتە لە تۆکیۆی پایتەخت لەبەردەم نوسینگەی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو وڵاتە گربوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرد.

ئامادەبووان لە خۆپێشاندانەکەدا بە هەڵگرتنی ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە و وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، هەروەها بە وتنەوەی دروشم، پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی شکۆمەندی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.

ک.س