دووشەممە, 8 يون 2020 – 09:19 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بە گوێرەی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا لە سەرتاسەری جیهان حەوت ملیۆن و ٩١ هەزار و ٦٦٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا “کۆڤید-١٩” بوون، لەو ژمارەیەش سێ ملیۆن و ٤٦١ هەزار و ٦٣١ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٤٠٦ هەزار و ١٩٥ کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دوایین ئاماری ڕاگەیاندراوی تەندروستی ئەمریکا، تا ئێستا دوو ملیۆن و حەوت هەزار و ٤٤٩ کەس لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون و ١١٢ هەزار و ٤٦٩ کەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها لە بەرازیل ٦٩١ هەزار و ٩٦٢ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٣٧ هەزار و ٣١٢ کەس لە تووشبووانیش گیانیان لەدەستداوە.
ڕوسیا بە تۆمارکردنی ٤٦٧ هەزار و ٦٧٣ حاڵەتی تووشبوون و پێنج هەزار و ٨٥٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان، دوای ئەمریکا و بەرازیل لە ڕیزبەندی سێیەمی وڵاتانی جیهاندایە.
ک.س