ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا ٤٢٢ هەزاری تێپەڕاند

لە سەرتاسەری جیهان ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٤٢٢ هەزاری تێپەڕاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکەش نزیک بووەتەوە لە ١٩ هەزار.


بە گوێرەی ماڵپەڕی www.worldometers.info کە ڕۆژانە ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو وڵاتانی جیهان بڵاودەکاتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووەتە ٤٢٢ هەزار و ٩٥٩ کەس و ژمارەی ئەو کەسانەش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە بووەتە ١٨ هەزار و ٩٠٧ کەس.

بەپێی هەمان ماڵپەڕ، تا ئێستا ١٠٩ هەزار و ١٤٣ کەس، لەوانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون چاکبوونەتەوە.

دوایین ئاماری گیانلەدەستدانە بە کۆرۆنا لە هەندێک وڵات بەمشێوەیەیە:

ئیتاڵیا: ٦٨٢٠

ئیسپانیا: ٢٩٩١

ئێران: ١٩٣٤

فەرەنسا: ١١٠٠

ئەمریکا: ٧٨٢

بەریتانیا: ٤٢٢

هۆڵەندا: ٢٧٦

ئەڵمانیا: ١٥٩

کۆریای باشور: ١٢٦

بەلجیکا: ١٢٢

ک.س