ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا ٤ ملیۆن و ٨٠٠ هەزاری تێپەڕاند

ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا لە سەرتاسەری جیهان بووتە هۆی تووشبوونی چوار ملیۆن و ٨٠٤ هەزار و ٨٤٦ کەس و گیانلەدەستدانی ٣١٦ هەزار و ٧١١ کەس.


بەپێی ئەو ئامارانەی تەندروستی وڵاتان بڵاویدەکەنەوە، ژمارەی تووشبووان لە جیهان تا ئەم ساتە گەیشتووەتە چوار ملیۆن و ٨٠٤ هەزار و ٨٤٦ کەس و ٣١٦ هەزار و ٧١١ کەسیش بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە، هەروەها ملیۆنێک و ٨٥٨ هەزار و ٨٠٦ کەس لە تووشبووان چاکبوونەتەوە.

ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان بەمشێوەیەیە:

ئەمریکا؛ تووشبوون؛ ١٥٢٧٦٦٤ گیانلەدەستدان؛ ٩٠٩٧٨

ڕوسیا؛ تووشبوون؛ ٢٨١٧٥٢ گیانلەدەستدان؛ ٢٦٣١

ئیسپانیا؛ تووشبوون؛ ٢٧٧٧١٩ گیانلەدەستدان؛ ٢٧٦٥٠

بەریتانیا؛ تووشبوون؛ ٢٤٣٦٩٥ گیانلەدەستدان؛ ٣٤٦٣٦

بەرازیل؛ تووشبوون؛ ٢٤١٠٨٠ گیانلەدەستدان؛ ١٦١٢٢

ئیتاڵیا؛ تووشبوون؛ ٢٢٥٤٣٥ گیانلەدەستدان؛ ٣١٩٠٨

فەرەنسا؛ تووشبوون؛ ١٧٩٥٦٩ گیانلەدەستدان؛ ٢٨١٠٨

ئەڵمانیا؛ تووشبوون؛ ١٧٦٦٥١ گیانلەدەستدان؛ ٨٠٤٩

تورکیا؛ تووشبوون؛ ١٤٩٤٣٥ گیانلەدەستدان؛ ٤١٤٠

ئێران؛ تووشبوون؛ ١٢٠١٩٨ گیانلەدەستدان؛ ٦٩٨٨

ک.س