ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی قامیشلۆ گەیشتە ٢٧ کەس

ئێوارەی ئەمڕۆ، ٣ تەقینەوە لە ٣ شوێنی جیاوازی شاری قامیشلۆ ڕوویداو ٦ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و ٢١کەسی دیکەش برینداربوون.


بەگوێرەی ئەو ئامارانەی  کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی قامیشلۆ و ڕێکخراوی مانگی سوری کورد ڕاگەیەندراون، تا ئێستا ٦ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوونە و ٢١ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکە هەیە، بەهۆی ئەوەی هێشتا لەژێر باڵەخانە و دوکانە ڕووخاوەکان گەڕان بە دوای قوربانیان بەردەوامە.

لە ٢٧ی مانگی ڕابردووش، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لەناوەندی شارەکە هاوڵاتیەک شەهیدبوو.

ب.ش