ژمارەی کوژراوەکانی تەقینەوەکەی ئەفغانستان گەیشتە ٦٥ کەس

ژمارەی کوژراوەکانی تەقینەوەکەی مزگەوتی شاری هسکەمینە لە ئەفغانستان گەیشتە ٦٥ کوژراو و ٣٥ کەسیش برینداربوون.


دوێنێ تەقینەوەیەک لە شاری هسکەمینە لە ویلایەتی نەنگەرهاری وڵاتی ئەفغانستان لەناو مزگەوتێک ڕوویدا و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

عەتائوڵا خۆگیانی، وتەبێژی ویلایەتی نەنگەرهار ڕایگەیاندووە: تەقینەوەکە لە کاتی نوێژی هەینی ڕوویداوە و نزیکەی ٣٥٠ کەس لە مزگەوتەکە ئامادەبوون و سەقفی مزگەوتەکەش ڕووخاوە.

کاربەدەستانی تەندروستی ویلایەتی نەنگەرهار-یش ڕایانگەیاندووە کە، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا، تا ئێستا ٦٥ کەس  کوژراون و ٣٥ کەسیش برینداربوون.

تا ئیستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

ک.س