چوؤرشەممە, 29 أبر 2020 – 09:20 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
هەرچەند لە زۆربەی وڵاتانی جیهان خێرایی بەرزبوونەوەی ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا “کۆڤید-١٩” کەمبووەتەوە، بەڵام لە ئیستادا ڕۆژانە نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس لە جیهان تووشی کۆرۆنا دەبن و نزیکەی ١٠ هەزار کەسیش گیان لەدەستدەدەن.
بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا سێ ملیۆن و ١٣٨ هەزار و ٩١٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢١٨ هەزار و ١٠ کەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها تا ئێستاش ٩٥٦ هەزار و ٦٤ کەس لە تووشبووان چاکبوونەتەوە.
دوایین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان بەمشێوەیەیە:
ئەمریکا؛ تووشبوون؛ ١٠٣٥٧٦٥ گیانلەدەستدان؛ ٥٩٢٦٦
ئیسپانیا؛ تووشبوون؛ ٢٣٢١٢٨ گیانلەدەستدان؛ ٢٣٨٢٢
ئیتاڵیا؛ تووشبوون؛ ٢٠١٥٠٥ گیانلەدەستدان؛ ٢٧٣٥٩
فەرەنسا؛ تووشبوون؛ ١٦٥٩١١ گیانلەدەستدان؛ ٢٣٦٦٠
بەریتانیا؛ تووشبوون؛ ١٦١١٤٥ گیانلەدەستدان؛ ٢١٦٧٨
ئەڵمانیا؛ تووشبوون؛ ١٥٩٩١٢ گیانلەدەستدان؛ ٦٣١٤
تورکیا؛ تووشبوون؛ ١١٤٦٣٥ گیانلەدەستدان؛ ٢٩٩٢
ڕوسیا؛ تووشبوون؛ ٩٣٥٥٨ گیانلەدەستدان؛ ٨٦٧
ئێران؛ تووشبوون؛ ٩٢٥٨٤ گیانلەدەستدان؛ ٥٨٧٧
چین؛ تووشبوون؛ ٨٢٨٥٨ گیانلەدەستدان؛ ٤٦٣٣
س.ح