ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە ١٧٧٠ کەس

ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرنای کوشندە لە چین گەیشتە هەزارو ٧٧٠ کەس لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووشدا ١٠٥ کەس گیانیانلەدەستداوە.


دەسەڵاتدارانی چین بەیانی ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە، تا ئێستا ٧٠ هەزارو ٥٠٠ کەس لەو وڵاتە دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە "کۆڤید١٩" بوون، کە زۆربەیان لە هەرێمی هۆبی بوون کە بەتەنها دوێنێ دوو هەزار کەس تووشبوون تیایدا.

هەر بەپێی ئامارەکە، ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ هەزار ٧٧٠ کەس بەرزبووەتەوەو بە تەنها دوێنێش ١٠٥ کەس گیانیانلەدەستداوە، هاوکات ٥٦ ملیۆن کەس لە هەرێمی هوبای لەژێر چاودێری وردی تەندروستیدان.

بەپێی وتەی بەرپرسانی تەندروستی چین، بەرکەوتووانی ئەو ڤایرۆسە تاڕادەیەک لەژێر کۆنترۆڵدان.

س.ح