سیاسەتمەداری پارێزگارانی ماڵتی ڕۆبێرتا مێتسۆلا بە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردرا ئەوەش سێهەمین ژنە لە مێژوودا ئەو پۆستە وەربگرێت.
ڕۆبێرتا مێتسۆلا، خەڵکی وڵاتی ماڵتایە و بە سیاسیەکی پارێزکار ناسراوە، ئەمڕۆ بە سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا هەڵژێردرا،
لە رێککەوتنێکی هاوبەشدا، سێ گەورەترین گروپی پەرلەمانی ئەوروپا گروپی گەلی ئەوروپای پارێزگار، سۆسیالیستەکان و دیموکراتەکان و گروپی نوێکردنەوەی لیبراڵەکان- بڕیاریاندا کە نوێنەرێکی پارێزگار ئەو پۆستە وەربگرێت.
مێتسۆلا ئەندمی پارتی ناسیۆنالیستی ماڵتایە و بەشێکە لە گروپی ناوەندی راستی گەلی ئەوروپای پارزگار، سێیەمین ئافرەتە کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا وەربگرێت کە پێشتر سیمۆن ڤێیل و نیکۆل فۆنتاین ژنانی فەڕەنسی ئەو پۆستەیان وەرگرتبوو.
پەرلەمانی ئەوروپا پەڕلەمانی یاسادانانی یەکێتی ئەوروپایە، کە نوێنەرایەتی 450 ملیۆن هاوڵاتی ئەوروپی دەکات. ڕاستەوخۆ لەلایەن دەنگدەرانی یەکێتی ئەوروپاوە هەر پێنج ساڵ جارێک هەڵدەبژێردرێت.
ها-غ