ڤیدیۆی چالاکییەکەی گەریلا لە شەمزینان بڵاوکرایەوە

ڤیدیۆی چالاکییەکەی ٢٤ی مانگی ڕابردووی شەمزینان، کە لەلایەن هێزی گەریلاوە ئەنجامدرابوو، بڵاوکرایەوە.


ئەمڕۆ گەریلا تیڤی، ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلای بڵاوکردەوە، کە ڕۆژی ٢٤ی مانگی ڕابردوو گەریلاکان لە شەمزینان ئەنجامیان دابوو، لەو چالاکییەدا حەفارەیەک تێکشکێندراوە و سەربازێکیش کوژراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، پێشتر ڕاگەیاندراوێکی لەسەر ئەو چالاکییە بڵاوکردبوەوە، کە تێدا هاتبوو: ڕۆژی ٢٤ی مانگی ١٠، کاتژمێر ٠٣:١٥ خولەکی دوانیوەڕۆ، هێزەکانمان حەفارەیەکی سوپای داگیرکەری تورکیان لە نێوان بنکەی سەربازیی مێرگ و موسەکا لە شەمزینانی جۆلەمێرگ کردە ئامانج و تێکیان شکاند، لەو چالاکییەدا هەروەها سەربازێکیش کوژرا.

ک.س