ڤیەنا، پشتیوانی لە مانگرتووان کرا

مانگرتن دژی گۆشەگیرییەکانی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا لە شاری ڤیەنا، چالاکییەک بۆ پشتیوانیکردن لە مانگرتووان بەڕێوەچوو.


چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد- نەجەدەکە، دوێنێ لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکەدا کوردستانیان ئاڵا، پۆستەر و لافیتە، کە وێنەی مانگرتووەکان و دروشمی پشتیوانیکردن لە مانگرتوانی لەسەر بوو بەرزکردبووەوە.

هەروەها لە چالاکییەکەیاندا بە بەردەوامی دروشمەکانی "گۆشەگیری تێکدەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین - لەیلا تەنیا نییە - بکوژ ئەردۆغان - هەزار سڵاو بۆ لەیلا، و بژی سەرۆک ئاپۆ"یان دەوتەوە.

س.ح