کاتی پیری: تورکیا ڕێز لە بژاردەی گەل ناگرێت

ڕیپۆرتەری تایبەتی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ کاروباری تورکیا دژی داگیرکردنی سێ شارەوانی باکوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەڵێت: ڕێز لە بژاردەی گەل ناگیرێت، ئاخۆ سەرەی کێیە؟ دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی ئیستەنبوڵ و ئەنقەرەش لە ڕێدایە؟.


کاتی پیری ڕیپۆرتەری تایبەتی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ کاروباری تورکیا لەسەر هەژماری تویتەرەکەی خۆی پەیامەکەی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵی بڵاوکردەوە.

پیری هەروەها نووسیویەتی: "سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ لەکار دوورخستنەوەی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی وان، مێردین و ئامەدی ڕەخنە کردووە، بە ڕای من هەموو سەررۆک شارەوانییەکانی تورکیا بە شێوەیەکی دیموکراتیانە هەڵبژێردراون، کەسێکیش نەوێرێت بیهێنێتە زمان بەهەمان شێوە بیر دەکاتەوە، هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی ئامەد، مێردین و وان کە پێنج مانگ لەمەوبەر هەلبژێردراون، بە بانگەشەی 'پەیوەندی بە تیرۆرەوە' لە کار دوورخراونەتەوە، ڕێز لە بژاردەی گەل ناگیرێت، ئاخۆ سەرەی کێیە؟ دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی ئیستەنبوڵ و ئەنقەرەش لەڕێدایە؟".

ش.ف