کرێکارێک بە چەقۆ کوژرا

بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەوە، کرێکارێکی كۆمپانیای 'گارێكس' کە تایبەتە با پاکوخاوێنی شەقامەکان، لە هەڵەبجە بە چەقۆ كوژرا.


لە ناوشاری هەڵەبجەدا لە نێوان دوو کرێکاردا شەڕ ڕوویدا و لە ئەنجامدا کرێکارێک بە چەقۆ گیانی لە دەستدا.

ڕائید بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەربارەی ڕووداوەکە بە ڕۆژنیوزی وت:  کاتژمێر ١١:٢٠ی پێش نیوەڕۆ لە بازاڕی هەڵەبجە و لە نزیك مزگەوتی دارئیحسان ڕووداوێكی شەڕكردن ڕوویداوە لە نێوان دوو هاوڵاتیدا، كە پیشەیان كرێكارە لە كۆماپانیای گارێكس، کە یەکێکیان دوو چەقۆ لەوی دیکە داوە و برینداری کردووە، پاش ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە ی فریاكەوتنی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا.

بە وتەی پۆلیس، تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراوە، كوژراوەكە تەمەنی ٣٢ ساڵەو بكوژەكەش تەمەنی ٢٣ ساڵ.

س.ح