کوردانی بەریتانیا بۆ شەهیدانی سێدارە چالاکییان ئەنجامدا

بە دەستپێشخەری ڕێکخستنەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک، کوردانی بەریتانیا لە شاری لەندەن لە بەردەم باڵیۆخانەی ئێران گربوونەوە بۆ شەرمەزارکردنی دەوڵەتی ئێران لە بەرامبەر لەسێدارەدانی چالاکوانانی کورد.


ئەمڕۆ کوردانی بەریتانیا لە شاری لەندەن بە دەستپێشخەری ڕێکخستنەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک، لە بەردەم باڵیۆخانەی ئێران گربوونەوەیان ئەنجامدا.

گربوونەوەکە دژی لەسێدارەدانی چالاکانی سیاسی کورد شیرین عەلەم هوولی و فەرزاد کەمانگەر و فەرهاد وەکیلیان و عەلی حەیدەریان و فارس مەهدی ئیسلامیان بوو، کە نۆ ساڵ لەمەوبەر و لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠ ئێران ئەوانی لەسێدارەدا.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە دروشمیان بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی لە دژی سیاسەتەکانی ئێران بەرزکردبوەوە، هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ زیندانیانی ئێستای سیاسی ئێران دەربڕی.

لە کۆتاییشدا پەیامی ڕێکخستنەکانی پژاک، کۆدار، یەکێتی خوێندکارانی کورد و مەجلسی کوردان، خوێندرانەوە، کە پێداگریان لەسەر بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی شەهیدان بۆ گەیشتن بە ئازادیی یەکجاریی کردەوە.


ک.ک