کوردستانیانی نیشتەجێی سوید ئەمڕۆ دژی هێرشەداگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک و سەرکوتکردنەکان و هێرشەکانی ئێران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
کوردستانیان و دۆستانیان دوای نیوەرۆی ئەمرۆ لە ستۆکهۆڵم و باکوری سوید دژی کردەوە و هێرشەکانی ئێران و تورکیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چەندین دروشمیان بۆ پشتیوانی ناڕەزایەتیەکانی ئێران و بەرخۆدانی گەل و شەرڤانان و گەریلا وتەوە.
هاوکات لە گەڵ هێرش و کردەوەکانی ئێران و تورکیا خۆپیشاندەران داوایانکرد ڕۆحی نەتەوەیی لە هەموو کاتێک زیاتر پەرەی پێبدرێت و هەمووان ئاگاداری ئەو هەڕەشەیە بن لە سەر کورد و خاکەکەی هەیە.
ئاماژەیان بەوەسکرد داگیرکەران لە یەکگرتووی گەلانی ناوچەکە دەترسن خەڵکی هەموو ناوچەیەک پێویستە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی خەڵکی کوردستان و، چونکە ئەم هێرشانەی هەردوو دەوڵەت بۆ یەک مەبەست ئەنجام دەدرێت.
ها-ع