کوریای باکور ٢ مووشەکی دیکەی تاقیکردەوە

دوای ئەوەی وەزارەتەکانی دەرەوەی ئەمریکا و کوریای باکور ڕەزامەندیی خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان ڕاگەیاند، کوریای باکور دوو مووشەکی دیکەی تاقیکردەوە.


تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی کوریای باکور ڕایگەیاند ئامادەیە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەستپێبکاتەوە، دوو مووشەکی تاقیکردەوە، ئەمە لە کاتێکدایە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشتر ڕەزامەندیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ کوریای باکور ڕاگەیاندبوو.

دوێنێ 'چو سون هویی' جێگری وەزیری دەرەوەی کوریای باکور ڕایگەیاندبوو: وڵاتەکەی ئامادەیە لەم مانگەدا دانوستانە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ ئەمریکا سەرلەنوێی دەستپێبکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوە هات کە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هیوای خواستبوو دانوستانەکان لەگەڵ کوریای باکور دەستپێبکاتەوە.

سەرەڕای ئەمانە و چەند کاتژمێرێک دوای قسەکانی چو سون هویی، تەلەفەزیۆنی فەرمی کوریای باکور هەواڵی تاقیکردنەوەی دوو مووشەکی مامناوەند مەودای بڵاوکردەوە، بەم تاقیکردنەوەیە ژمارەی تاقیکردنەوەکانی کوریای باکور دوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەگاتە ١٠ تاقیکردنەوە.

س.ح