کوژراوانی هێرشەکەی ئەفغانستان گەیشتە ٦٨ کەس

دوێنێ لە پارێزگای نەنگەرهار لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان هێرشێکی خۆکوژی ئەنجامدرا، ئاماری کوژراوەکانی ئەو هێرشە گەیشتە ٦٨ کەس.


ئەو هێرشە کرابووە سەر خۆپیشاندانێکی هاوڵاتیان کە لەدژی فەرماندەیەکی پۆلیسی نەنگەرهار بەڕێوەدەچوو.

وتەبێژی پارێزگاری نەنگەرهار لە کۆتا لێدوانیدا ئاشکرایکرد، کە کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٦٨ کەس کوژران و ١٦٥ی دیکەش برینداربوون.

تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارییەتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام چەتەکانی داعش و چەکدارەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان لەو جۆرە هێرشانە ئەنجام دەدەن.

س.ح