یەكشەممە, 3 ماي 2020 – 09:07 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
نزیکەی چوار مانگە پەتای کۆرۆنا لە جیهان بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا وڵاتێک نییە کە ئەو ڤایرۆسە نەچووبێتە ناویەوە، چین وەکو ناوەندی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە ئێستا لە ڕیزبەندی ١١ـەمی جیهاندایە، لە کاتێکدا ئەمریکا بە زۆرترین ئاماری گیانلەدەستدان و تووشبوون بە کۆرۆنا لە ڕیزبەندی یەکەمدایە.
بەپێی ئەو ئامارانەی ناوەندە تەندروستییەکانی وڵاتانی جیهان بڵاوی دەکەنەوە، ژمارەی تووشبووان لە جیهان تا ئەم ساتە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٤٨٤ هەزار و ٥٨٨ کەس، هەروەها تا ئێستا ٢٤٤ هەزار و ٧٨٦ کەسیش بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، کە لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان بەمشێوەیەیە:
ئەمریکا؛ تووشبوون؛ ١١٦٠٧٧٤ گیانلەدەستدان؛ ٦٧٤٤٤
ئیسپانیا؛ تووشبوون؛ ٢٤٥٥٦٧ گیانلەدەستدان؛ ٢٥١٠٠
ئیتاڵیا؛ تووشبوون؛ ٢٠٩٣٢٨ گیانلەدەستدان؛ ٢٨٧١٠
بەریتانیا؛ تووشبوون؛ ١٨٢٢٦٠ گیانلەدەستدان؛ ٢٨١٣١
فەرەنسا؛ تووشبوون؛ ١٦٨٣٩٦ گیانلەدەستدان؛ ٢٤٧٦٠
ئەڵمانیا؛ تووشبوون؛ ١٦٤٩٦٧ گیانلەدەستدان؛ ٦٨١٢
تورکیا؛ تووشبوون؛ ١٢٤٣٧٥ گیانلەدەستدان؛ ٣٣٣٦
ڕوسیا؛ تووشبوون؛ ١٢٤٠٥٤ گیانلەدەستدان؛ ١٢٢٢
بەرازیل؛ تووشبوون؛ ٩٧١٠٠ گیانلەدەستدان؛ ٦٧٦١
ئێران؛ تووشبوون؛ ٩٦٤٤٨ گیانلەدەستدان؛ ٧١٥٦
چین؛ تووشبوون؛ ٨٢٨٧٧ گیانلەدەستدان؛ ٤٦٣٣
ک.س