لە کۆریای باشور باران بارین بووە هۆی دروستبوونی لافاو و لە ئەنجامدا تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسیش بێسەروشوێنن و ٦٠٠ هەزار کەسیش ماڵەکانیان چۆڵ کردووە.
لە سەرەتای مانگی ئابەوە لەو وڵاتە بارانێکی بەردەوام دەبێت، بە شێوەیەک کە بووەتە هۆی دروستبوونی کارەساتی گەورە.
بەپێی زانیاریەکان لە ئەنجامی لافاوەوە تا ئێستا ژمارە ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٣٠ کەس.
بەپێی لێدوانێکی وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە، نیوەی قوربانیەکان، لە سێ ڕۆژی دواییدا گیانیان لەدەستداوە، تا ئێستا جگە لەو ژمارەیەی گیانیان لەدەستداوە، ١٢ کەسیش بێسەروشوێنن، هاوکات ٦٠٠ هەزار کەسیش بە هۆی کارەساتی لافاوەوە ماڵەکانیان چۆڵ کردووە.
چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێژەی باران بارین لەو وڵاتە زیاد بکات.
د.ع