کۆمپانیا دەریاگەڕە فەرەنسییەکان کۆتایی بە هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئێران دەهێنن

پاش بڕیاری دۆناڵد ترامپ بۆ دەستپێکردنەوەی گەمارۆی ئابووریی سەر حکومەتی ئێران، کۆمپانیایەکی دەریاگەڕی فەرەنسی کۆتایی بە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئێران هێنا.


کۆمپانیای دەریاگەڕی CMA CGM، کە کۆمپانیایەکی فەرەنسییە، هەموو هاوکاری و پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئێران وەستاند، ئەوەشی لە چوارچێوەی پەرەدان بە گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران ئەنجامداوە.

ڕۆدێلف سەعادە، بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیای دەریاگەڕی CMA CGM لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، کە بەپێی بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ بۆ دەستپێکردنەوەی گەمارۆی ئابووریی سەر ئێران، چیتر کار لەگەڵ ئێران ناکەین.

پێشتریش کۆمپانیای دەریاگەریی ئی پی مولێر هاوکارییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئێران وەستاندبوو.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا دوو مانگ پێش ئێستا ڕایگەیاند، کە واشنتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران دەکشێتەوە و ئەگەر ئێران چالاکییە موشەکییەکان و هەروەها پشتگیرییرکانی بۆ حزبوڵای لوبنان سنووردارنەکاتەوە، گەمارۆی ئابووریی توندتر دەخاتە سەر ئێران.

ب.ل