کۆمەڵناسی ناوداری جیهان 'والرشتاین' کۆچی دوایی کرد

ئیمانوێل والرشتاین کۆمەڵناسی ناوداری جیهان لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


دوێنێ لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا 'ئیمانوێل والرشتاین' کۆمەڵناس و بیرمەندی سۆسیالیستی ناوداری جیهان کۆچی دوایی کرد.

والرشتاین ساڵی ١٩٣٠ لە نیویورک لە دایک بووە و لە زانکۆی کۆلۆمبیا قۆناغەکانی خوێندنی باڵای تەواو کردووە و ساڵی ١٩٥٩ بڕوانامەی دۆکتورای لە بەشی فەلسەفە وەرگرتووە.

یەکێک لە ناودارترین کتێبەکانی "بیرۆکەی سیستمی گلوبال"ـە، کە بە نۆ زمانی جیاواز وەرگێڕ کراوە، والرشتاین ڕۆڵی حکومەتەکانی بە گرنگ نەدەزانی و بڕوایەکی بە تێکۆشانی چینایەتی نەبوو.

بەهۆی ڕەخنەکانی لەسەر سیستمی سەرمایەداری جیهانی و پشتیوانی لە بزوتنەوەکانی دژی سیستمی جیهانی لە ڕیزی کەسانێک وەکو 'نوام چۆمسکی و پییر دوبوردی' دادەنرێت کە بە تێکۆشانیان دژی گلۆبالیزم ناسراون.

والترشتاین لەگەڵ مورای بوکچین لەو نووسەرانەن کە ئۆجالان وەک مەرجەع سەیریان دەکات، پارێزەرانی ئۆجالان لە پەیامێکدا کە بۆ بوکچین-یان بردووە دەڵێن:

"بەڕێز ئۆجاڵان خۆشحاڵە بە پەیوەندیی لەگەڵ ئێوە، داوای لە نوێنەران کرد کە پەیوەندی لەگەڵتان ساز بکرێت، لە دڵەوە سڵاوی نارد و وتی: ئێستا دوو نووسەر کە گرنگییان پێدەدەم یەکێکیان بوکچین و ئەوی دیکەشیان ئیمانوێل والرشتاینە".

س.ح