کۆنسەی ئەوروپا: داوادەکات پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستپێبكاته‌وه‌

سەرۆکی ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا، داوادەکات سەرلەنوێ پرۆسه‌ی ئاشتی  لە باکوری کوردستان و تورکیا ده‌ستپێبكاته‌وه‌ دەشڵێت: کۆتاییهاتنی چالاکی مانگرتن جێی دڵخۆشییە‌.


لیلیان موری پاسكوی، سەرۆکی ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا (MPKE). ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، دڵخۆشە بە كۆتاییهاتنی چالاکیی مانگرتن لە خواردن کە بە پێشەنگایەتیی لەیلا گوڤەن، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هەدەپە) به‌ڕێوه‌ده‌چوو.

وتیشی، گومانی تێدا نییه‌ كه‌ بابەته‌ سیاسی و یاساییه‌كان ده‌بێت به‌ گفتوگۆ و دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێن نه‌ك به‌و چالاكییانه‌ی ژیانی مرۆڤه‌كان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

لە بە شێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەشدا سەرۆکی ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا، داوای له‌ لایەنەکان كرد کە سه‌رله‌نوێ ده‌ست به‌ پرۆسه‌ی ئاشتی بكه‌نه‌وه‌ کە پێویستییەکی گرنگه‌.

ک.س