کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژەیاسای سزادانی تورکیا تاوتوێ دەکات

کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژە یاسای سزادانی تورکیا تاوتوێ دەکات، کە هەردوو سیناتۆر لینزی گراهام و کرێس ڤان هاڵن ئامادەیان کردووە.


ئەمڕۆ کۆنگرێسی ئەمریکا ئەو پرۆژە یاسایە تاوتوێ دەکات و دەنگی لەسەر دەدات، کە لەلایەن سیناتۆر لیندزی  گراهامی کۆماری و سیناتۆر کرێس ڤان هاڵنی دیموکرات-ەوە ئامادە کراوە.

سزاکان بوارەکانی ھەریەک لە ئابووریی- سەربازیی - نەوت و گاز - بانکەکان- گەشتوگوزار- ھاتووچۆی دەسەڵاتدارانی تورکیا و چەند بوارێکی دیکە لەخۆ دەگرێت.

بەپێی ناوەڕۆکی یاساکە: بە ھیچ شێوەیەک چەک و کەلوپەلی سەربازیی بە تورکیا نافرۆشرێت وھەر وڵاتێک یان لایەنێک یان کەسێک مامەڵە لەگەڵ تورکیا بکات ئەم سزایانە دەیگرێتەوە.

بەپێی بەندێکی پرۆژە یاساکە، سەرمایەی ھەریەک لە سەرۆک کۆمار ئەردۆغان، وەزیری دەرەوە، وەزیری بەرگری ، وەزیری ناوخۆ، وەزیری وووزە ، سەرۆکی ئەرکانی سوپا و کۆمەڵێک بانک و دامەزراوەی تورکیا لە ئەمریکا بلۆک دەکرێن.

لەبەشێکی تری پرۆژە بیاساکەدا هاتووه: سانسۆر دەخرێتە سەرگەشت و ھاتووچۆی ژمارەیەک دەسەڵاتداری تورکیا.

بڵاوكردنەوەی ناوەرۆكی پرۆژەیاسای سەپاندنی سزا بەسەر توركیا لەلایەن لیندزی گراهامەوە، پاش ئەوە هات كە دۆناڵد ترەمپ شەوی ڕابردوو، ڕایگەیاند لەگەڵ گراهام بیروڕایان لەبارەی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا جیاوازە، بەڵام هاوڕایی لەگەڵ ئەو سیناتۆرە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا دەربڕی و ڕایگەیاند "لەگەڵ ئەوەدام لە سزا قورستر بەسەر توركیادا بسەپێنین".

 

 

ش.ف