کەشتییەکی نەوتبەری ئێران دەستی بەسەردا  گیرا

هێزی دەریایی پاشایی بەریتانیا دەستیبەسەر کەشتییەکی نەوتبەری ئێران گرتووە، کە بەرەوە سوریا بەڕێگاوە بووە، کەشتییەکە نەوتەکەی بەرەو پاڵاوگەی بانیاس بردووە.


ئەمڕۆ دەوڵەتی خۆجێیی 'جەبەل تارق' کە بەشێکە لە پاشایی بەریتانیا، ڕایگەیاندووە کە چەکدارەکانی هێزی دەریاوانی پاشای بەریتانیا دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتبەردا گرتووە، کە نەوتی خاوی بەرەو سوریا بردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو:"بەڵگەی پێویست لە دەستماندابوو، کە پشتڕاستی دەکردەوە کەشتی نەوتبری "گریس ١" بەرەوە پاڵاوگەی بانیاس لە ڕێدابووە".

پاڵاوگەی بانیاس دەکەوێتە باکوری شاری بەندەری بانیاس لە کەناراوەکانی سوریا و لە ئێستادا لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕوسیادایە.

ئەم دەستبەسەردا گرتنە دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا گەمارۆی خراوەتەسەر.

س.ح