لە کەناراوەکانی پارێزگای بارتین لە تورکیا، کەشتییەکی بارهەڵگری ڕووسی ژێر ئاوکەوت، تیمە فریاگوزارییەکانی تورکیا لە هەوڵدان ١٥ سەرنشینی ئەو کەشتییە ڕزگار بکەن.
کەشتییەکی بارهەڵگری ڕووسی لە کەناراوەکانی پارێزگای بارتین لە تورکیا ژێرئاوکەوت، دۆخی کەشوهەواش لەو کەناراوەنە زۆر خراپ ڕاگەیەندراوە و کۆمەڵێک بەلەم بۆ ڕزگارکردنی سەرنشینەکانی ئەو کەشتییە ڕووسییە ڕەوانەی ناوچەی ئیکومو کراوە لەو پارێزگایە.
هەتاکو ئێستا هۆکارەکانی ژێرئاوکەوتنی ئەو کەشتییە و زیانەکانی نازاندرێت.
س.ح