کەنەکە، خەڵاتکردنى نادیە موراد واتاى ناسینى خەباتى ژنى کوردە

کۆنگرەی نەتەوەیى کوردستان- کەنەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا، پیرۆزبایى وەرگرتنى خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى، لە نادیە موراد دەکات، دەڵێت، کە پێدانى ئەو خەڵاتە بە نادیە موراد واتاى ناسینى خەباتى ئاشتیخوازانەى ژنى کوردە.


ئەمڕۆ، دەزگای نۆبڵ، خەڵاتی ئەمساڵی نۆبڵی ئاشتیی بەخشی بە نادیە موردا و د. دێنیس موکوێگی.

کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان-کەنەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا،کە وێنەیەکى بۆ ڕۆژنیوز هاتووە لەو بارەیەوە دەڵێن:بە شایستە بینینی ژنێکی کوردی ئێزدی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی، واتایەکی گرنگی هەیە، ئێمە بە شادمانییەوە پێشوازی لەم هەنگاوە دەکەین، ئەم خەلاتە لە کەسێتی نادیا مورد-دا، واتای ناسینی خەباتی ئازادیخوازیی ژنی کوردە، پەیامی خاوەندارێتییە لە دیلەکانی دەستی داعش، خاوەندارێتییە لە تێکۆشانی دژی داعش، خاوەندارێتییە لە خەڵکی ئێزدی، خاوەندارێتییە لە شەنگاڵ.

لەکۆتایى ڕاگەیەندراوەکەیاندا، کەنەکە، دەڵێن: جارێکی دیکە داوای خاوەندارێتی لە سەرجەم دیلەکانی ژێر دەستی داعش دەکەین، هەوەرها داوای خاوەندارێتی لە خەڵکی ئێزدی و شەنگاڵ دەکەین.

د.ع