هەشت گەشتیار کە لە نێویاندا شەش فەرەنسی هەیە، لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە لە ناوچەی کوری لە وڵاتی نەیجەر کە دوایین ناوچەی پاراستنی زەڕافەکانی جیهانە لە ئەفریقا، کوژران.
ئیبراهیم کاتیلا، حاکمی ویلایەتی تیلابێری تیجانی نەیجەر بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، هەشت گەشتیار کە یەکێکیان ڕێبەر بووە و یەکێکی دیکەشیان شۆفێر و ئەوانی دیکەش فەڕەنسی، لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە کوژراون و پاشان چەکداران بە ماتۆڕ هەڵهاتوون.
ڕێکخراوی ئاکتدی مرۆیی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، هەموو ئەو کەسانەی کوژراون، ئەندامی ڕێکخراوەکەی ئەوان بوون و بۆ مەبەستی گەشتیاری چوونەتە باشووری ڕۆژئاوای نەیجەر.
جۆزێف بریهام، پارێزەری ئەو ڕێکخراوە ناحکومییە فەرەنسیە باسی لەوە کردووە، ئیما نوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا نەیجەریەکەی محەمەد یوسفۆ ئەنجامداوە و ئیدانەی کردووە، هەروەها بە هێرشێکی ترسنۆکانە وەسفکردووە و دووپاتیکردووەتەوە کە هەموو ڕێوشوێنێک دەگرنەبەر بۆ دۆزینەوەی تاوانباران.
س.ح