گۆترێس نیگەرانە لە کردەوەی هێزە ئەمنییەکان دژی خۆپیشاندەرانی ئێران

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە کردەوەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دژی خۆپیشاندەران دەربڕی.


ستێفان دوجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە داوە کە ئانتۆنیۆ گۆترێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە کردەوەکانی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەربڕیوە.

دوجاریک ڕایگەیاند: سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تایبەتی نیگەرانە لە کردەوەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دژی خۆپیشاندەران و دڵگرانی خۆی بەهۆی کوژرانی خۆپیشاندەرانەوە دەربڕیوە.

دوێنێ-ش هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، ئەڵمانیا و فەرەنسا کردەوەکانی دەوڵەتی ئێرانیان دژی خۆپیشاندەران شەرمەزار کردووە و داوایان لە ئێران کردووە کە، ڕێگە بە خۆپیشاندەران بدات ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن و دەست لە کوشتنی خۆپیشاندەران بپارێزێت.

س.ح