گۆتێرێس هۆشداریی دایە تورکیا لەمەڕ هێرش بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر لێکەوتەکانی هێرشی سەربازی بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نیگەرانی توندی خۆی دەربڕیوە و هۆشداریی داوەتە تورکیا.


تادێت کاردانەوەکان لەسەر هەڕەشەی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر دەبێت، دوێنێش ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕاگەیەندراوێک، لەسەر لێکەوتەکانی هێرشی تورکیا بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هۆشداریی داوەتە دەوڵەتی تورک.

لە ڕاگەیەندراوەکەیدا گۆتێرێس نیگەرانی توندی خۆی لەسەر ئەو هەڕەشەیە دەربڕیوە و جەختی لەوەکردووەتەوە کە قەیرانەکانی ناوچەکە تەنها ڕێگەچارەی سیاسیی هەیە.

هەروەها داوای لە هەموو وڵاتانی ئامادە لە قەیرانی سوریا کردووە کە سیاسەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جێگرکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا پەیڕەو بکەن.

ک.س