گۆشەگیری سەر ئۆجالان لە فەرەنسا شەرمەزارکرا

سەدان هاوڵاتی کوردی دانیشتووی شاری تولوسی فەرەنسا و دۆستانیان، دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا


شەوی ڕابردوو لە شاری تولوسی فەرەنسا، گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە بە ئەنجامدانی ڕێپێوانێکی جەماوەری شەرمەزارکرا.


پاش ڕێپێوانەکە گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا و تێیدا تیشکخرایە سەر پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی لەدژی ئۆجالان و گۆشەگیرکردنی پاش ئەو پیلانگێڕییە شەرمەزارکرا.


سەندیکای پەروەردەی باشور لە تولوسیش بەشداری ئەو خۆپیشاندانە بوون و بە خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوێک پشتگیرییان بۆ تێکۆشانی گەلی کوردی بۆ ئازادیی کوردستان دەربڕی.


ب.ل