گەریلا لە ئاسمانەوە لە سوپای تورکیدا

هێزەکانی گەریلا بە تەکنیکی تایبەت لە ئاسمانەوە دژی سوپای تورک لە خواکورک چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاکییەکدا سەربازێکی سوپای تورک کوژراو یەکێکی دیکەش برینداربوو.


ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە دژی سوپای تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٣:٠٠ پاشنیوەڕۆ لە گردی جۆمبەت لە ناوچەی خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دژی سوپای تورک لە ئاسمانەوە بە تەکنیکی تایبەت چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژراو یەکێکی دیکەش برینداربوو.

لە بەردەوامی هاتووە: ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی شەلێ ناوچەی هێنەی ئامەد ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، لە نێوان هێزەکانمان و سوپای تورک شەڕ ڕوویدا، لەو شەڕەدا هەڤاڵێکمان بە ناوی وەڵات، قارەمانانە شەڕێ کرد و شەهید بوو، ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتیوانی یەکینە شاراوەکان ئێستاش بەردەوامە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە سەرەخۆشیی لە خانەوادەی ئەو شەهیدە کردووە و هاتووە: سەرەتا لە خانەوادەی هێژای شەهید وڵات و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی ولاتپارێزی کوردستان دەکەین و سوێند دەخۆین بە گەشکردنی تێکۆشان یادی بەرز ڕابگرین.

ناسنامەی شەهید بەو شێوەیە:

ناوی کۆد: وەڵات ئامەد

ناو و پاشناو: ئازاد باشال

ناوی دایک و باوک: گولپەری- سولەیمان

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ئامەد- ٦/٩/٢٠١٩

س.ح