گەریلا گورزی جەرگبڕی لە سوپای تورک وەشاند

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە خواکورک گورزی جەرگبڕیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند.


ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە لەسەر چالاکیی گەریلاکانی دژی سوپای داگیرکەری تورک لە خواکورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گەریلاکانی یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا، دوێنێ کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکی بەیانی، لە هەرێمی خواکورک سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر گردی شەهید دەروێش چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورزی قورسیان لە حەشارگە و پەناگەکانی دوژمن دا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن ڕوون نەبووەتەوە، یەکینەکەمان کە چالاکییەکەیان سەرکەوتووانە ئەنجامدا، سەرکەوتوانە گەڕانەوە بارەگاکانیان.

هەروەها هاتووە: فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک، لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا و لەو چوارچێوەیەدا، رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ شاخی هەکارییان لە ناوچەی مەتینا بۆردومانکرد، ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگەش کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی پێش نیوەڕۆ، لۆلانیان لە ناوچەی خواکورک بۆردومانکرد، لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.

س.ح