گەلەکۆمەی ٩ی ئۆکتۆبەر لە دەیان شاری ئەوروپا شەرمەزار دەکرێت

گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی ٩ی ئۆکتبەر لە دەیان شاری ئەوروپا شەرمەزار دەکرێت و بەرنامەی ئەو خۆپیشاندانانەش ئاشکراکرا.


ئەمساڵیش وەک هەموو ساڵێک تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەوروپا لە شارە جیاوازەکانی ئەوروپا چەندین خۆپیشاندانی بەمەبەستی شەرمەزارکردنی گەلەکۆمەی ٩ی ئۆکتۆبەر لەدژی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخستووە.

ناوەندی ئەو چالاکییانە لە برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا و ستراسبورگی فەرەنسا دەبێت، بەرنامەی چالاکی لە شارەکانی دیکەش ڕاگەیەندرا.

بەو شێوەیە لە ڕۆژی ٩ی ئۆکتۆبەردا لە شارەکانی برۆکسل، ستراسبورگ، مارسیلیا و قوبرس خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت.

هەروەها لە ڕۆژی ٦ی ئۆکتۆبەردا لە شاری کۆپنهاگن، ستاڤانگەر، ستۆکهۆڵم، ئوپسالا، گالڤە، ئۆرەبرۆ و یوتوبۆری چالاکی ئەنجام دەدرێت.

لە ڕۆژی ٧ی ئۆکتبەردا لە چەندین شاری یونان و لەندەنی پایتەختی ئینگەلتەرا هەر بەو مەبەستە چالاکی بەڕێوەدەچێت.

لە ڕۆژی ٥ی ئۆکتۆبەردا لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج و لە ڕۆژانی ٤ بۆ ٩ی ئۆکتۆبەریش لە ڤیەنای پایەتختی نەمسا خۆپیشاندان دەکرێت.

س.ح