گەلەکۆمەی ٩ی ئۆکتۆبەر لە سویسرا و سوید شەرمەزار کرا

گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی ٩ی ئۆکتۆبەر لەدژی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە لە سوید و سویسرا بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان شەرمەزار کرا.


ئێوارەی دوێنێ هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی شارەکانی فرایبورگی سویسرا و ئۆرەبۆریی سوید و دۆستانیان گردبوونەوە و بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ڕێپێوان گۆشەگیرکردنی سەر ئۆجالان و ٢٠ ەمین ساڵی دەستپێکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتییان شەرمەزار کرد.

لە فرایبورگ بە پێشەنگایەتیی جڤاکی دیموکراتی کورد گردبوونەوە ئەنجامدرا، لەسەر ناوی جڤاکەکە ڕاگەیەندراو خوێندرایەوە و بانگەوازیی کرا بۆ بەشداربوون لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆدا کە وابڕیارە لە بەر دەمی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە ستراسبورگی سویسرا ئەنجام بدرێت.

هەروەها لە ئۆرەبۆری هەر بەو مەبەستە خۆپیشاندان ئەنجامدرا و سیستمی ئیمرالی شەرمەزارکرا، لە چالاکییەدا بانگەوازیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەتی کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە- سی پی تی، کرا کە بۆ لابردنی گۆشەگیری بکەونە هەوڵدانەوە.

ش.ف