گەلەکۆمەی ٩ی ئۆکتۆبەر لە فەرەنسا و نەرویج شەرمەزارکرا

لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج و دەڤەری نۆرماندی و مارسیلیای فەرەنسا خۆپیشاندانی شەرمەزارکردنی گەلەکۆمەی ٩ی ئۆکتۆبەر ئەنجامدرا.


گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژی ٩ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٩٨ دەستیپێکرد، بەنزیکبوونەوە لە ساڵیادی ئەو گەلەکۆمەیە لە سەرتاسەری ئەوروپا خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەستیپێکردووە، ئێوارەی دوێنێش لە نەرویج و فەرەنسا خۆپیشاندان بەو مەبەستە ئەنجامدرا.

خۆپیشاندانەکە لە مانت لاژۆلیی سەر بە نۆرماندی فەرەنسا بە پێشەنگایەتیی ژنان بەڕێوەچوو، تیایدا بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤ و بۆ تاوتوێ نەکردنی دۆسییەی ئەشکەنجەی ئۆجالان و هەروەها سیستمی ئیمرالی بۆ ئەشکەنجەی ئۆجالان شەرمەزارکرا.

گەنجانی ئازاد لە شاری مارسیلیاش ڕژانە سەر شەقامەکان و گەلەکۆمەی ٩ی ئۆکتۆبەریان شەرمەزارکرد.

هەر دوێنێ کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویجیش بە هەمان مەبەست خۆپیشاندان ئەنجامدرا.

ب.ل